سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بە ١٠٠ هەزار تۆن تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر کەناری غەززە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ماوەی ١٥ مانگ هێرشدا نزیکەی لە سەدا ٩٠ی ژێرخانی غەززەی وێران کرد. داگیرکەران لەو ماوەیەدا ١٠٠ هەزار تۆن تەقەمەنیان بەکار هێنا. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٦١ هەزار و ٦٠٠ خانوو بە گشتی ڕوخان و ٨١ هەزار خانوو زیانیان بەرکەوت.
لەو قۆناغەدا ٣٤ نەخۆشخانە کرانە ئامانج و بەشێکی گەورەیان لە خزمەت دەرچوون. ١٣٧ قوتابخانە و زانکۆ بە گشتی لە ناوچوون و زیان بە ٣٥٧ قوتابخانە گەشت.
٢ هەزار و ٨٠٠ کیلۆمەتر رێگا تێکچوو و ٣٨ ملیار دۆلار زیان بە ئابووری گەشت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٢٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٤٧٢ کەس.
پۆلیسی کەناری غەززە راگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی ئاسایش لە ناوچەکە ٦ هەزار ئەندامیان ئامادەن.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد دەستی بە دروستکردنی مزگەوتێک بە ناوی شەهید یەحیا سینوار رابەری شەهیدبووی حەماس کرد.